
باسک نێت – سلێمانی
له به‌رده‌م بنكه‌ی 5ی دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه قه‌ره‌باڵغی دروسبتوه و خانه‌نشینان له‌سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی موچه‌دان بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی باسک نێت ده‌وترێت، بانك پاره‌ی تیادا نییه.
به‌پێی خشته‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه موچه‌ی مانگی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵی هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌ته‌كانی كاره‌با، خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیه سیاسیه‌كان و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە