كەش و هەوا

شەپۆلێکى بارانبارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە

ئوسامە ئەشرەف مامۆستای زانکۆ مامۆستایەکی زانکۆ و شارەزای کەشناسى رایگەیاند، لە هەفتەی دووەمی مانگی یەک شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات بەتایبەت ناوچەکانی باکور و ناوچە شاخاوییەکان کە بەپێی پێشبینییەکان لە پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر و سلێمانی لەنێوان ٧٠٪ بۆ ٨٠٪ دەبێت و لە پارێزگای هەڵەبجە بڕەکە کەمتر دەبێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، لەمساڵدا بڕی بارانبارین بەراورد بە ساڵی رابردوو تا رادەیەک زیاتر بووە بەتایبەت لە باکوری پارێزگاکانی هەرێم بەڵام لە ناوچەکانی باشوری پارێزگاکانی هەرێم بڕی بارانبارین کەمتر بووە.

هاوکات، کەشناسی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژی رابردوو دادەبەزن.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، سبەی چوارشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی تەم لەهەندێ ناوچەدا لە کاتەکانی بەیانی زوودا وپلەکانی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close