كەش و هەواكوردستانهەواڵ
پلەکانى گەرما زیاتر دادەبەزن
کەشناسى هەرێم ئاشکراى دەکات کە پلەکانى گەرما زیاتر دادەبەزن و لە سلێمانیش پلەى گەرما دێتەر خوار (40) پلەى سیلیزى.
بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى هەرێمى کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى بڵاو کردەوە و بەپێى پێشبینییەکانیش، ئەمڕۆ دوشەممە، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاووییەکان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵیکی سووک لە هەندێ لەناوچە.
هاوکات خێرایى (با)ش، مامناوەند دەبێت و لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و هەندێ جاریش چالاک دەبێت و ئاراستەکەى دەگۆڕێت.
لەبارەى پلەکانى گەرما، کەشناسى ئاشکراى کردووە کە پلەکانى گەرما بەرەو نزمبونەوە دەچن وەک لە نەخشەکەدا دیاریکراوە.
هاوکات سبەینێ سێشەممە، پلەکانى گەرما زیاتر دادەبەزن و لە سلێمانى دەبێتە (39) پلەى سیلیزى. بەم شێوەیەى خوارەوە:
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژى سێشەممە :
هەولێر : 41
سلێمانی : 39
دهۆک : 40
کەرکوک : 43
هەڵەبجە : 42
زاخۆ : 42
سۆران : 40
گەرمیان : 45