كوردستاننوسەران

دووبارە خەڵک کرایەوە قوربانی و سەدان دەفتەریان رۆیشت

دووبارە خەڵک کرایەوە قوربانی و سەدان دەفتەریان رۆیشت
بەرنامەیەک 600 دەفتەر دۆلاری خەڵکی هەرێمی کوردستان دەبات

سەربەست نەجمەدین- شارەزای ئایتی✍️باسک نێت

بەرنامەی “گرینود” ماوەیەکی زۆربوو لەلایەن خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە بەکارهێنەرێکی زۆری هەبوو، دەرکەوت ساختەیە و سەدان دەفتەر دۆلاریشی برد.

کاری ئەم بەرنامەیە ئەوەبوو کە لە وڵاتانی جیهان سکۆتەری دەدا بە کرێ، کوردەکانیش پارەیان خستبووە ناو بەرنامەکەوە وەک پشک زۆرترین سکۆتەریان هەڵگرتبوو، کە لە هەفتەکەدا چوار رۆژ پارەیان وەردەگرت لەلایەن بەرنامەکەوە، چونکە ئەو پارەیەی سکۆتەرەکەی پێدەدرا بە کرێ، بۆ بەشداربوو دەهاتەوە وەک قازانج.

بەڵام لە چرکەساتێکدا بەرنامەکە وەستا و لەکارکەوت، کەسیش نازانێ کێ خاوەنیەتی و کێ بەرنامەکە بەڕێوەدەبات، لێرەولەوێ دەنگۆ هەبوو کۆمپانیاکە وەک ئوستوڕالی خۆی ناونوس کردبوو.

لە ئێستادا ئەوەی دەرکەوتووە بەشێوەیەکی سەرەتایی 600 دەفتەر دۆلاری خەڵکی کوردستانی تێدابووەو پارەکانیان فەوتاوە، دەنگۆش هەیە لەدوای سەریساڵ بەرنامەکە بە مەرج دەیکاتەوەو دەبێت هەر بەشداربویەک پارەتی دیکە بخاتە ناو بەرنامەکەوە کە ئەمەش دوبارە خەڵکەکە دەخاتەوە هەڵە.

گرنگە بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت و ئەو بەرنامانەی بەناوی قازانجەوە کاردەکەن، خەڵک هۆشیاری بێت، چونکە رێژەیەکی زۆریان تەنها پارەی خەڵک دەبەن و دواتریش نازانی لەکوێن و چییان بەسەرهاتووە.

وەزعەکە زۆر خراپە لەم سەردەمەدا وریابن و چاوکراوەو هۆشیاربن، هەمووکارەکان بە چرکەیەک پێچەوانە دەبێتەوە.

دووربن لە بەڵا..

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close