نوسەران

ناســين و ئـاشابـوون به‌ مرۆڤه‌كانى چوارده‌ورمان چى گرنگیه‌كی هه‌یه‌ ؟

ناســـــــــــــــــين و ئـــــــاشابــــوون به‌ مرۆڤه‌كانى چوارده‌ورمان چــــــى گرنگیه‌كی هه‌یه‌ ؟؟؟؟؟

دیاری حمەامین حمەساڵح نەوڕۆڵی

ناسین یان ئاشنابوون بە ووجودی شتە ماددی و ڕۆحیانیەکانی چواردەورمان هۆکارێکی گرنگە بۆ خۆپاراستنة لە پێشهاتە خراپەکان ، یان بە پێچەوانەوە بۆ نزیک بوونەوە لە باشەکان ، ناسین ئەبێتە خاڵی دەسپێکی سەرکەوتنی کەسێک کە مەبەستی بێت ، بەڵام ئایا چۆن بتوانین خۆمان بپارێزین لەو مرۆڤانەی کە شەڕیان زیاترە لە خێر ، یان با بڵێین شایستەی ئەوە نین ببنە دۆست ، چونکە دۆست بوونیان زەرەرمەند بوونە ، ئەمە ئەو پرسیارەیە کە ئەبێتە وروژێنەری ناوەرۆکی ئەم باسە ..

پێش هەموو شت ئەبێت ئەوە بزانین کە ناسین باشترین پێوەرە بۆ هەڵسەنگاندن ، ئەگەر ئێمە بەبێ ناسین و و هەڵسەنگاندن پێناسەی کەسێک یان شتێکمان کرد ، بێگومان ئەکەوینە هەڵەی گەورەوە ، ڕەنگە ئەو مرۆڤەی کە تۆ بەلاتەوە خراپ و شەڕەنگێزە ، لە ڕاستیدا وا نەبێت دوای تێکەڵ بوون لەگەڵیدا بۆت دەرکەوێت زۆر ئاشتی خواز و مەردە ، ئەو خواردنەی کە هێشتا تامت نەکردوە و ئەڵێیت ناخۆشە ، ڕەنگە دوای ئەوەی تامت کرد ڕاکەت بگۆڕیت و بڵێیت خۆشە ، کەواتە مەبەستی سەرەکی ئەوەیە نابێت بڕیار بدەین بەبێ ناسین لەسەر کەسەکان ، ئەبێت ورد بین و دوور بین بڕوانینە کەسەکان ، چونکە خەسڵەت و تایبەت مەندی مرۆڤەکان هەندێکجار شێوازی ناسینی ئێمە تێک دەدەن ، بۆ نموونە ئەو مرۆڤانەی کە حەز بە تێکەڵ بوونی خەڵک ناکەن ، ئاشنابوون بە تەبیعەت و ڕەوشت و کەسایەتیان کەمێک قورسە ، چونکە زۆر کات ئەوکەسانە بەم کردارەیان ئەیانەوێت کەمترین زەربەی مرۆڤەکانیان بەرکەوێت ، بەڵام زۆربەی کاتەکان وا ڕێک ئەکەوێت ئەو جۆرە مرۆڤانە مرۆڤی ژیرن و و خاوەنی کەسایەتیەکی بەهێزن ، بۆیە دەبێت لە بڕیارداندا زۆر هێمن بین و عادیلانە بەراورد بکەین با پرسیارێکی سادە بکەین

” ئایا ناسینی مرۆڤەکان سودی چیە ؟ ئایا مرۆڤ هەر مرۆڤ نیە ؟ لە وەڵامدا ئەڵێین ” مرۆڤەکان هەروەک چۆن لە شکڵ و شێوەدا جیاوازن ، ئاواش لە سیفات و سلوک و چۆنێتی مامەڵەدا جیاوازن ، بەڵام ئەوەی کە گرنگە ” سیفات و کەسایەتی و سلوکیاتی ئەو ئینسانەیە ، تێکەڵ بوون لەگەڵ مرۆڤی ئاست بەرز و ژیر جیاوازی هەیە لەگەڵ تێکەڵ بوون لەگەڵ مرۆڤی ئاست نزم و نەفامدا ، مرۆڤی دیندار جیاوازە لە مرۆڤی بێباوەڕ … هتد ، بوونی ئەم جیاوازیانە لە مرۆڤەکاندا لە سیفات و سلوک و کەسایەتیدا وا ئەکەن کە هەریەک خاوەنی کەسایەتیەکی تایبەت بە خۆی بێت ، هەریەک لەم مرۆڤانە لەهەر ئاستێکدا بن کاردانەوەیان هەیە لەسەر خێزانەکەیان لەسەر چواردەور و کۆمەڵگاکەیان ، مۆرڤی وا هەیە تەنانەت خوشک و برا و باوک و دایکی ڕەزالەتیەتیانە بە دەستیەوە ، مرۆڤی وا هەیە شارێکی هەراسان کردوە ، بەهۆی کارە ناپەسەندەکانیەوە ، بەڵام مرۆڤی واش هەیە هەموو دووعای خێری بۆ ئەکەن و تەنانەت ڕۆشتنی بە ڕێگادا پەند و ئامۆژگاریە بۆ چواردەورەکەی ، بەرژەوەندی هەموانی ئەوێت

خاڵێکی گرنگ هەیە بۆ ئەوەی بتوانین لە ناسین و هەڵسەنگاندندا نەتیجەی باش بێنین و سەرکەوتوو بین ، پێویستمان بەگەڕ خستنی زۆرترین ڕێژەی عەقڵ و ژیریە لە بەراورد کردندا ، لە فکرکردنەوە و ووجودی بەرامبەردا ، ئەبێت سەرەتا بزانی بەرامبەر لە چ ئاستێکی سەقافیدایە ، بیرکردنەوەی چۆنە ، شێوازی قسەکردن و حەرەکاتی چۆنە ، تا چەندێک پابەندە بە یاسا زەمینیەکانەوە ! تاچەندێک ڕاستگۆیە لە گوفتاردا ، گەر توانیمان بەراورد و ووردبوونەوەیەکی تەواو بکەین بۆ زاتی بەرامبەر ئەوکات ئەگەینە بڕیار ، ئایا دۆستایەتی کەسەکە بکەین یان نا ، ئەگەر دۆستایەتیمان کرد ئەتوانین کاریگەری لەسەر هەست و نەستی دانێین یان نا ئایا گرنگە دۆستایەتی خەڵکی باش بکەین ؟ بەڵێ زۆریش گرنگە ، ووتەیەکی جوان هەیە ئەڵێت ” ( پێم بڵێ هاوڕێکانت کێن ، پێت ئەڵێم خۆت کێیت ) مرۆڤە ژیرەکان هیچکات حەوسەڵە و تاقەتی دۆستایەتیان نیە لەگەڵ مرۆڤە نەفامەکاندا ، چونکە خاوەنی دوو ئایدیای جیاوازن ، گومان لەوەدا نیە هاوڕێیەتی ئەتوانێت کاریگەریەکی زۆر دانێت لەسەر کەسی دووەم ، بە لایەنی ئیجابی بێت یان بە لایەنی سلبی ، وەک ئەڵێن “” هەمیشە هاوڕێ باشەکان وەک گوڵ فرۆش وان ، گەر لێشیان نەکڕیت ئەوان بۆنی گوڵەکانیان هەر خۆشە ، بەڵام هاوڕێی خراپیش وەک ئاسنگەرە سەیرکردنیشی بۆ چاو زەرەرمەند بوونە ، ئەتوانی بە چەند ڕێگایەکی سادە بەرامبەرەکەمان بناسین …

١ _ ڕاستگۆیی ، مرۆڤی ڕاستگۆ سویند ناخوات و پێویستیشی بە شاهید نیە تا ڕاست و دروستی قسەکەی بسەلمێنێت ، بەڵکوو زۆر بە دڵنیایی قسە دەکات و حەرەکاتی ئاساییە و سەیرکردنی چاوەکانی بەڵگەی ڕاستگۆییە ، ئەگەر باوەڕیشی بە قسەکانی بەرامبەر نەبوو ، ڕاستەوخۆ بەرامبەر ناشکێنێت و برینداری ناکات

٢ _ خاکی بوون ، مرۆڤە گەورەکان هەمیشە خاکی و سادەن ، چونکە دڵنیان لە خاک دروست بوون و ئەگەڕێنەوە بۆ خاک ، بەرزە فڕ و لووت بەرز نین ، چونکە دڵنیان لەوەی مرۆڤ دەبێت لە دڵی خەڵکدا گەورە بێت نەک خۆی لەوان بە گەورەتر بزانێت

٣_ فاڤۆریتی کەسایەتی ، مرۆڤی ژیر و خاوەن کەسایەتیەکی دامەزراو ، ئاگادارە لە هەڵبژاردنی ڕەنگی جلوبەرگدا ، لە شێوازی نان خواردن دا ، لە کاتی قسەکردن و مامەڵەدا ، هەڵبژاردنی تۆنی زەنگی موبایلەکەی ، حساب کردن بۆ ووجودی کەسەکانی چواردەوری ، خەڵک بێزار ناکات و هاوڕێی بێدەنگیە … هتد

٤ _ مەسئولیەت ، مرۆڤە خۆشەویست و دڵسۆزەکان هەمیشە خۆیان بە بەرپرسیار ئەزانن ، و کاتی خۆیان بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی بەرامبەر تەرخان دەکەن و چاوەڕوانی سوپاسیش ناکەن ، واتە خاوەنی کەسایەتیەکی پاک و بێگەردن و دوورن لە بوغز و منەت کردن ، ئەوەی ئەیکەن بۆ خەڵک بە ئەرکی سەرشانیانی ئەزانن

٥_ قسەکردن و گوێگرتن ، مرۆڤە عاقڵ و خۆش ڕەفتارەکان لەکاتی قسەکردندا درێژە نادەن ، لەکاتی خۆیدا قسە ئەکەن و لەکاتی خۆیدا بێدەنگ دەبن ، کاتێک کە قسەیان بۆ کرا گوێ بیست دەبن و بە کەسی بەرامبەری نابڕن ، بە کورتیەکەی ئەدەبی حیوار ئەزانن

تێبینی / پێچەوانەی ئەمانە مرۆڤێکی نێگەتیفە و ئەکرێت بە حەزەر بین بەرامبەریان ، یان دوور کەوینەوە لێیان یان هەمیشە ووتەکانمان ئامۆژگاری و دەرس بێت بۆیان

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close