جیهانهاوپۆلنەكراوهەواڵ
هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا و کوژراو هەیە

لە پاكستان هێرشكرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكا و كوژراو هەیە
باسک نێت
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی كوشتنی خامنەیی، شیعەكان لە چەند وڵاتێك هاتنە سەر شەقامەكان و ناڕەزایەتییان دەربڕی، لەو چوارچێوەیەدا شیعەكانی پاكستان لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە و چوونەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا.
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە شیعەكانی پاكستان دەستیان بە خۆپیشاندان دژی ئەمریكا كردووە، هێرشیان كردووەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا و بە دار و بەرد، دەرگا و پەنجەرەی باڵەخانەكە دەشكێنن.
میدیاكان باس لە كوژرانی هەشت خۆپێشاندەر دەكەن و تا نیوەڕۆ ئەمڕۆش بەردەوامی خۆپێشاندانەكان هەبووە، شەڕەکەش لە نێوان پۆلیسی ئەو وڵاتە و خۆپێشاندەران بووە
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




