كوردستانهەواڵ

وەزارەتی کارەبای هەرێم: بەمەرج کارەبا بە عێراق دەدەین

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند،” حکومەتی عێراق بەنیازە بڕە کارەبایەک لە ھەرێمی کوردستان و تورکیا بۆ شارەکانی خۆی ڕابکێشێت و لە ئەگەری ئەو کارە، مەرجی خۆمان دەبێت”.



ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاشکرایکرد، “زانیاریمان پێ گەیشتووە کە حکومەتی عێراق بەرنامەی ھەیە بڕە کارەبایەک لە ھەرێمی کوردستان و تورکیا بکرێت، بۆ ئەو مەبەستە ئەو بابەتەمان وەک وەزارەتی کارەبا تاوتوێ کردووە، بەو مەرجە کارەبا دەدەن بە بەغدا، کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی کارەبای هەرێمی کوردستان نەبێت”.

وتیشی، لەبەرامبەر ئەو مەرجەدا پێویستە بەغدا سووتەمەنی بۆ یەکە لەکارکەوتووەکانی کارەبای ھەرێمی کوردستان دابین بکات، کارەباکە لەو یەکانەوە ببات.

باسی لەوەش کرد: “ھەرچەندە ئەو یەکانەی لەکار کەوتوون ھی وەبەرھێنەرانە، بەڵام ھەرکات حکوومەتی عێراق ئەو مەرجانەی جێبەجێ کرد و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش ڕەزامەند بوون، ئەوکات ڕێگەی پێ دەدرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close