جیهانهەواڵ

ئاگرەکەلەتوانای حكومەتی ئیسرا”ئیل دەرچووە

ماوەی چەند رۆژێكی ئاگرێكی گەورە لە ناوچە شاخاویەكانی باشوری شاری قودس كەوتۆتەوە و ئیسرائیل پێی كۆنترۆڵ ناكرێت.

باسک نێت
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، ئەو ئاگرانەی لە ناوچە شاخاویەكانی قودس كەوتۆتەوە هێندە بەهێز و گەورەن، كۆنترۆڵكردنی لەتوانای حكومەتی ئیسرائیل دەرچووە، لە چەند لایەكەوە بەردەوام روو لە زیادبوون دەكات، بەهۆیەوە ئیسرائیل داوای هاوكاری لە پێنج وڵات كردووە لەناویاندا قوبرس و یۆنان و كرواتیا و ئیتاڵیا بۆ ئەوەی ئاگرەكەكەی لەگەڵ كۆنترۆڵ بكەن.

سەرچاوە فەرمیەكان ئاشكرایان كرد، ئاگرەكە بە شێوەیەك تەشەنەی سەندووە گەیشتووەتە سەر رێگای سەرەكی قودس، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و هەڵكردنی رەشەباش كارەكانی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە سەخت كردوە.

لە ئێستادا باری لەناكاو لە زۆرینەی شوێنەكانی نزیك ئاگرەكە راگەیەندراوە و هەزاران کەس، بەهۆی ئەو ئاگرەی کە چەندین ساڵە وێنەی نەبووە ناوچەكەیان جێهێشتوە، وەزیری جەنگی ئیسرائیل فەرمانیكردووە، سوپا بگاتە شوێنی رووداوەكە و لەگەڵ تیمەكان هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە بدەن.

لە لایەكی دیكەشەوە دەزگای كەشناسی ئیسرائیل بڵاویكردەوە، ڕەوشی كەشەوهەوا تا دێت سەختتر دەبێت و ئاگرەكە زیاتر تەشە دەكات، لە ئێستادا خێرایی با لە نێوان 50 بۆ 60 كیلۆ مەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا ئەوەش وادەكات زۆر بە خێرایی ئاگرەكە بڵاوببێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close