
ئەم بەرنامەیەش وەجبەیەکی تری هەڵخەڵتاند و ملیۆنان دۆلاری کوردی قفڵ کردووە
باسک نێت
بەرنامەی مێتا ترانزەکشنس (meta transactions) ماوەی چەند رۆژێکە بەشی پارە راکێشانی یان دەرهێنانی قفڵکردوەو رێگە بە بەشداربوانی نادات پارەکانیان رابکێشن.
کوردێکی زۆر لەم بەرنامەیەدا بەشدارییان کردووەو لە ساڵی 2023ەوە بڵاوبووەتەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان نزیکەی 8 بۆ 10 ملیۆن دۆلاری بەشداربوانی کوردی تێدایە واتە ئەو پارەیە تەنها هی کوردەکانە.
ئەم بەرنامەیە لە سەرەتای خۆ تۆمارکردنی بەشداربوان بە مەترسییەکی کەم و لە رێگەی ژیریی دەستکردەوە ئۆتۆماتیک وەبەرهێنانی بۆ دەکردیت و بڕێک پارەی دەدا بە بەشداربوانی تازە وەک شیرینی بەشداریی کردن.
تۆماربون یان داخڵ بون لە رێگەی کەسێکی ناو بەرنامەکەوە دەکراو دەبوو کۆدی بەشداربوویەک وەک ریفرێنس بەکاربهێنی، کە هەموو جوڵەیەکت دەبووە پارە بۆ ئەو کەسە.
قازانجی رۆژانە لەناو بەرنامەکە بەپێی ئەو بڕە پارەیەبوو کە رۆژانە داخڵت دەکردە ناوی، تا پارەی زۆرت بدایە ئەوانیش قازانجی زۆرتریان دەبەخشییە بەشداربووەکە.
بەشداربوویەکی زۆر وایاندەزانی هەنگوینیان لەناو داردا دۆزیوەتەوەو بەداخەوە لەئێستادا قفڵ بووەو کەس ناتوانێت پارەکانی لەناو بەرنامەکە رابکێشێت بەڵام هێشتا بەرنامەکە کاردەکات و نەکوژاوەتەوە.
لەماوەی رابردوو چەند جارێک مەترسیی لەسەر ئەم بەرنامەیە بڵاوکرایەوە بەڵام خەڵکانێک بە سەرچاوەی رزقی خۆیان زانی و پێیان قبوڵنەکرا قسە لەسەر ئەم بابەتە بکرێت.
چیرۆکەکانی هەڵخەڵەتاندن و ئاپە سکامەکان هەرگیز کۆتایی نایات.
✍️زانیارییەکان تایبەتن و لە بەدواداچونێکمدا بەدەستمهێناون
سەربەست نەجمەدین