
دانانی پێوەر بۆ تاکسییەکان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
باسک نێت
مەسیەم سافی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی گواستنەوەی عێراقەوە ڕایگەیاند، مانگی داهاتوو پرۆژەی خزمەتگوزاریی تاکسی نیشتمانی، بەشێوەی ئەزموونی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
دەشڵێت، بەشێک لەو هاوڵاتییانەی فەرمانبەرن و کاری تاکسی دەکەن، ناچنە ناو پرۆژەى تاکسی نیشتمانییەوە.
ڕاشیگەیاند، لە خزمەتگوزارییەکە شۆفێران و سەرنشینانیش سوودمەند دەبن، چونکە سوتەمەنییان بە نرخی کەمتر بۆ دابیندەکرێت و پێوەری دووریشی تێدا جێگیر دەکرێت، بۆ دیاریکردنی نرخی گواستنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، شۆفێرانی تاکسی نیشتمانی دەخرێنە خولی تایبەتەوە، بۆ چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ هاوڵاتییان بە باشترین شێوە.
لە ئێستادا نزیکەی 36 هێڵی گواستنەوەی گشتی لەناو بەغداد کراونەتەوە، نرخی گواستنەوەی سەرنشینیش لە نێوان 250 دینار بۆ 500 دیناردایە.