جیهانهەواڵ

تویتەر تایبەتمەندییەک نوێ تاقی دەکاتەوە

تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاند، بۆ یەکەمجار تایبەتمەندی دەستکارییکردنی تویتەکان لە دوای بڵاوکردنەوەیان تاقی دەکاتەوە.

ئەم کارە لە وەڵامی خواستی ئەو بەکارهێنەرانەدا هات کە داوای چالاککردنی ئەم تایبەتمەندییەیان دەکرد بە مەبەستی دەستکارییکردن و راستکردنەوەی هەڵە لە تویتەکانیان لە دوای بڵاوکردنەوەیاندا.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەپێی ئەم تایبەتمەندییە نوێیە، بەکارهێنەرانی تویتەر لە ماوەی ٣٠ خولەک لە دوای بڵاوکردنەوەی تویتەکانیان، دەتوانن چەندین جار گۆڕانکاریی لە بڵاوکراوەکەیان بکەن و بە ئارەزووی خۆیان دەستکاریی بکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە تویتە دەستکاریکراوەکان هێما و کاتی دەستکارییکردنی لێ بەدیار دەکەوێت تاوەکو بۆ خوێنەران روون بێتەوە کە تویتەکە رەسەنەکە دەستکاری کراوە.

لە ئێستادا ئەم تایبەتمەندییە لە لایەن تیمی تەکنیکییەوە کاری لەسەر دەکرێت و لە میانی چەند هەفتەی داهاتوودا لە چوارچێوەی پاکێجی خزمەتگوزاریی پێدانی پارە “Twitter Blue” بۆ بەکارهێنەرانی بەردەست دەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close