عێراقكوردستانهەواڵ

دوای جەژن هەرێم و عێراق سزاکانی هاتووچۆ ئاڵوگۆڕ دەکەن

هەرێم و عێراق سزاکانی هاتووچۆ ئاڵوگۆڕ دەکەن

باسک نێت

هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق هاوئاهەنگییەکانیان بۆ هەژمارکردنی سزاکانی هاتووچۆ دەستپێکردووە و بڕیارە دوای جەژنی قوربان لەوبارەیەوە کۆببنەوە.

لە ئێستادا سزاکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان ئەو ئۆتۆمبێلانە ناگرێتەوە کە تابلۆکانیان هی بەغدا و پارێزگاکانی باشوورە، لە بەغدا و پارێزگاکانی عێراقیش سزاکان ئەو ئۆتۆمبێلانە ناگرێتەوە کە تابلۆی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیان پێوەیە.

موقەدەم محەممەد عەلی حەسوون، وتەبێژی هاتووچۆی عێراق راگەیاندووە، “هاوئاهەنگییەکی هاوبەش لەسەر ئاستی بەرز لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندی هەیە بۆ یەکخستنی سزاکانی هاتووچۆ لە رێگەی سیدی و ئاڵوگۆڕی ئەلیکترۆنی بۆ ئەو سزایانەی هاتووچۆ کە لە بەغدا و پارێزگاکان و ئەوانەشی لە هەرێمی کوردستان دەکرێن.”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close