داواكاری گشتی سلێمانی لەبارەی رێنماییەتەندروستییەكانی تایبەت بەڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و جەخت لەوەدەكەنەوە، هەر کەسێک پابەند نەبێت بەرێنماییە تەندروستیەکانەوە و وە ببێتە هۆی مەترسی بۆ ژیانی خەڵک ئەوا رێکاری یاسای توند بەرامبەری ئەگرینە بەر.
لەراگەیەندراوەكەی داواكاری گشتی سلێمانی هاتووە، “هەر کەسێک پابەند نەبێت بەرێنماییە تەندروستیەکانەوە و وە ببێتە هۆی مەترسی بۆ ژیانی خەڵک ئەوا رێکاری یاسای توند بەرامبەری ئەگرینە بەر.
ئاماژە بەوەشدراوە،”هەر دەزگایەکی ڕاگەیاندن (بینراو_ بیستراو- نوسراو ) زانیاری و رێنمای تەندروستی بەدەر لەوانەی لەلایەن بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بڵاودەکرێتەوە بڵاوبکاتەوە رێکاری یاسای توند بەرامبەری ئەگرینە بەر.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە