
ئاگرێکی گەورە لە نەخۆشخانەیەکی ئێران کەوتەوە
باسک نێت
ئاگر له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلی له ئێران كه‌وته‌وه و نۆ نه‌خۆش گیانیان له ده‌ستداوه و زیاتر له 100 نه‌خۆشی دیكه گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی دیكه.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشه‌ممه 18ی حوزه‌یرانی 2024، ئاگر لە نەخۆشخانەی قائیمی ئەهلی لە رەشت کەوتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و مانگی سووریش ئامادەی شوێنی ئاگرەکە بوون و توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵبکەن و نەخۆشخانەکە چۆڵبکەن”.
باسیان له‌وه‌شكردووه، لە نەخۆشخانەکە 142 نەخۆش هەبوون کە 109 کەسیان لە بەشی ئاسایی و 33 کەسی دیکەیان لە بەشی چاودێریی چڕدابوون.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




