كوردستانهەواڵ

لە هەولێر خوێندکارە یەکەمەکان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا گردبوونەتەوە

لە هەولێر خوێندکارە یەکەمەکان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا گردبوونەتەوە و داوای دامەزراندن دەکەن.

خوێندکارە یەکەمە دەرچووەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا گردبوونەتەوە و داوای ئەوە دەکەن حکومەت دایانبمەزرێنێت.

ماوەی چوار ساڵە ئەو خوێندکارانە خوێندنیان تەواوکردووە و هێشتا دانەمەزراون.

لە ماوەی رابردووشدا ئەو خوێندکارانە چەندجارێک گردبوونەوەیان کردووە، بەڵام تا ئێستا داواکاریەکەیان جێبەجێنەکراوە و دەرچووان دەڵێن، ئەگەر وەڵامێکی ئەرێنییان پێنەدرێت مانگرتن رادەگەینن تا داواکارییەکەیان جێبەجێدەکرێت.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، زیاتر لە هەشت ساڵە دامەزراندن لە هەرێمدا راگیراوە و لە مانگی تەمموزی ئەمساڵیشدا و لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی ناوچەی پیشەسازی خۆراک لە دهۆک مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، “دەمانەوێت خەڵک تەنها چاوی لەسەر دامەزراندن نەبێت.”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close