بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیعێراقكوردستانهەواڵ

بزووتنەوەی ئیسلامی و سەرۆکی ح.ماس و سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەما.س کۆبوونەوە

شاندێکی باڵای بزووتنەوەی ئیسلامی لە ئەستەمبوڵ چاویان بە سەرۆک و مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس کەوت.


شاندی بزووتنەوەی ئیسلامی بە سەرپەرشتی د.عەبدوڵڵا وەرتی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و کەمال زراری ئەندامی سەرکردایەتی و د.ئارام ئەحمەد نوێنەری بزووتنەوە لە ئەستەمبوڵ چاویان بەڕێزان خالید مەشعەل سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس و ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس کەوت.


لە کۆبوونەوەیەکدا شاندی بزووتنەوە پەیامی هاوسۆزی بزووتنەوەی ئیسلامی و گەلی کوردی موسڵمانیان گەیاندە برایانمان لە حەماس و خەڵکی فەلەستین.
لای خۆیانەوە بەرپرسانی حەماس سوپاسی ڕابەر و سەرکردایەتی بزووتنەوەیان کرد لەبەرانبەر هەڵوێستەکانیان، هاوکات سوپاسی گەلی کوردیان کرد بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەکیان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close