وەزارەتی کارەبای حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم ڕایگەیاند، نزیکەی 300 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی کارەبای نیشتمانی گەڕایەوە و بەمەش کاتژمێرەکانی کارەبا زیاد دەکات.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە پێگەی خۆی لە نوسراوێکدا ڕایگەیاند: “پڕۆسەی چاکسازیی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای خەبات کۆتاییهات و وێستگەکە کەوتەکار و نزیکەی 300 مێگاوات کارەبای بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی گەڕایەوە، بەهۆیەوە ماوەکانی پێدانی کارەبا زیاتر بووە”.
پەیوەست بە زیادکرنی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی، وەزارەتەکە ئاشکراشیکردووە: “هاوکات پاش کوژانەوەی گشتیی کارەبا، وەزارەتی کارەبا لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم و بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی پارێزگاکانەوە کۆمەڵە ڕێوشوێنێکی بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا گرتووەتەبەر”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە