ئابووریكوردستانهەواڵ

نرخی نەوت بەرزبونەوەی تۆمارکرد

نرخى نەوت بەرزبونەوەیەکى بەرچاوى تۆمارکرد، ئەوەش بەهۆى سزاکانی یەکێتى ئەوروپا بۆ سەر روسیا و هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانى سعودیە.

ئاژانسى رۆیتەرز بڵاویکردەوە، نرخى نەوتى تەکساس 2.20 دۆلار بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە 114.32 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هەروەها نەوتى برێنت 3.18 دۆلار بەرزبوەتەوە و هەر بەرمیلێکى بە 118.80 دۆلار مامەڵەى پێوەدەکرێت. 

ئاماژە بەوەشکراوە، بەرزبونەوەى نرخى نەوت پەیوەندى هەیە بە گفتوگۆکانى یەکێتى ئەوروپا بۆ سەپاندنى سزاى زیاتر بەسەر روسیا، لەگەڵ هێرشى سەر دامەزراوەکانى سعودیە کە ناسەقامگیریی لە بازاڕ دروستکردوە. 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close