ئابووریعێراقكوردستانهەواڵ

عێراق و ئەمریکا رێککەوتن؛ دۆلار هاڕەی کرد

ئەمریکاو عێراق لەبارەی ناردنی دۆلاری کاش رێککەوتن و ئەمڕۆ شەممە ١٠٠دۆلار بۆ١٤٩هەزار و ٢٥٠دینار دابەزی.

باسک نێت

وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند، لەگەڵ گەنجینەی ئەمریکا لەبارەی چارەنووسی پارەکانی ئێران لە بانکی بازرگانی عێراق گفتوگۆیان کردوە.

وەزارەتی دەرەری عێراق بڵاویکردوە، فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ براین نیلسۆن بریکاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کۆمەڵێک بابەتی ئابوری ودارایی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات باسکراوە.

لەمیانی کۆبوونەوەکە باس لە بەرەو پێشبردن و بوژاندنەوە کەرتی دارایی و بانکی و ئەو چاکسازیانەی کە بانکی ناوەندی عێراقی ئەنجامیداون کراوە.

تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوان وەزیری دەرەوەی عێراق و وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، چارەنووسی ئە پارانەی وڵاتی ئێرانە کە لە بانکی بازرگانی عێراقن.

20ی ئەم مانگە، شاندێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی فوئاد حسێن سەردانی واشنتۆنی کرد و ئامانجی سەرەکی سەردانەکەش پرسی دۆلار و دینار و چاکسازییەکانی بانکی ناوەندی عێراقە.

سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندی عێراق دەڵێت، فوئاد حسێن و براین نیلسۆن، بریکاری گەنجینەی ئەمریکا ڕێککەوتووەن لەبارە بەردەوامی ناردنی دۆلاری کاش بۆ عێراق.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close