
ماڵپەڕی بغداد الیوم
لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا لە بەغداوە مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكانی هەرێم بە یەك گوژمە ڕەوانە دەكرێت، ئەوەش دوای ئەوەی، كە وردبینی لە لیست و ژمارەكانیان تەواو بووە.
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم خشتەی مووچەی ئامادەكردووە و دوای گەیشتنی پارە لە بەغداوە، ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات.
مووچەی خانەنشینانی هەرێم وەك مانگەكانی پێشوو دابەش دەكرێت نەك بە هاوتاكراوی لەگەڵ خانەنشینانی عێراق تا ئەو كاتەی ڕێككەوتن لەنێوان هەردوو حكومەت دەكرێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە