
وۆڵ ستریت جۆرناڵ، سبەی سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکان پێشوازی لە “مارکۆ ڕوبیۆ”ـی وەزیری دەرەوە و “پیت هێگسێت”ـی وەزیری بەرگری دەکات.
بە گوێرەى راپۆرتەکە، لەسەر مێزەکە تەنها قسە نییە، بەڵکو سێ بژاردەی ترسناک هەن، یەکەم هێرشی سایبەریی و ئەلیکترۆنى بۆ پەکخستنی تەواوەتی سیستەمی ئێران، دووەم دابینکردنی ئینتەرنێتی ئاسمانی بۆ خۆپیشاندەران، سێیەمیش، بژاردە هەرە مەترسیدارەکەیە، هێرشی سەربازیی ڕاستەوخۆ.
سبەی ئەمریکا گوێ لە ژەنەڕاڵەکانی دەگرێت، بەڵام بڕیاری کۆتایی لە دەستی ترەمپدایە.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




