
✍️لیلی علی عبدالعزیز✍️باسک نێت
با لەهەڵوێستەکانماندا دادگای ویژدانی دونیاو دادگای قیامەت لەبەرچاو بگرین..
1-سەرەتا دەڵێم شەهادەت و پلەی شەهیدی ئیفتیخارو ئامانجی هەر ئیماندارێکی ڕاستینە ،بەرگی شەرەفەو بەبەری هەمو کەس نابێ بەڵکو خوای گەورە کەسانی بۆ پاڵفتەدەکاو هەڵیان دەبژێرێت بۆ ئەو پلە بەرزە(إِن يَمْسَسْكُمْ قَرْحٌ فَقَدْ مَسَّ ٱلْقَوْمَ قَرْحٌ مِّثْلُهُۥ ۚ وَتِلْكَ ٱلْأَيَّامُ نُدَاوِلُهَا بَيْنَ ٱلنَّاسِ وَلِيَعْلَمَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَيَتَّخِذَ مِنكُمْ شُهَدَآءَ ۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ ٱلظَّٰلِمِينَ)
بۆیە تانەدان لەو جیهادەپاکەی ئەهلی غەزەو موجاهیدانی حەماس لەبری ئومەتێک دەیکەن(نحسبهم هکذا ولانزکی علی اللە احدا) ،خۆتڕۆکردن نەبێ هیچی ترنیە،هەرڕەخنەیەک دەگری لەجێگای خۆش و سکی تێرو خەوی ئەمن و ئەمانەوە مەیگرە بەڵکو یەک دەقە خۆت بخەرە شوێن و مەوقیفی بەرامبەر ئەنجا دەتوانی ڕێگای بۆدانێیت وڕەخنەبگریت.
2-بەڵێ میللەتی کورد چ وەک موسوڵمان چ وەک کورد ئەوەی پێی بوترێت چەرمەسەری لە جینۆساید قڕکردن فڕاندن بێ سەروشوێن کردن ماڵ کاول کردن و تاڵانکردن ،برسێتی تینوێتی ،بەسەرمان هاتوە،زۆر شورەییە ئەمانە بێ نرخ بکرێ
زۆر سەختە لەحزوری دایکێکدا شەش کوڕوکچی بێ سەروشوێنن نازانێ کچه عازەبەکانی فرۆشراون یا بەدەستی کێ ولەکوێ مەیتیان فڕێ دراوەیا تەرمی مناڵەکانی و کەس وکاری لە نوگرە سەلمان بەبەرچاویەوە دراوە بەسەگ،یا خێزانێکی بە تەواوی و بێ هیچ تاوانێک کیمیایی خنکاندویەتی ،تۆ بێیت ئەمانە بێ نرخ کەی هەر لاریەک هەبێ خێرا ئەوانە لەبیر کەیت و ئاوات بۆ زاڵمێکی خوێن ڕێژو دەسەڵاتی پێشو بخوازیت،ئەمە کارەساتە!!
یان لەبەرامبەر ئەوەی بەسەر گەلانی ترو موسوڵمانانی تردا دێت میللەتی موسوڵمانی کورد بەراود بکەی پێی و بڵێی کورد هیچی بەسەر نەهاتوە .
!! هەرچۆن ناکرێ هەمو ئەوەی بەسەر موسوڵماناندا دێت ئیهمالی کەین و بە ئازاری خۆمانی دانەنێین.
ئێمە تەنهادڵخۆشی و شانازیمان ئەوەیە وەک ئەو موسوڵمانانە پشکمان هەیە لە شەهیددان ،لە ماڵ ڕووخان لە دورخستنەوەو دەربەدەری لە بڕسێتی و بەدخۆراکی لە گرتن و هەمو ناڕەحەتیەک وە ئامادەیشین بۆ هەر ئازارێک لەپێناو ئەو دینەدا بیچێژین بۆ ڕەزامەندی خواو بەرزکردنەوەی حەق..
3-خۆکردنە خاوەنی قیامەت و بەهەشت وجەهەنم لاری و گەمژەییە بەتایبەت بۆ کەسانێک باوەڕیان پێی نیە.