بەڕێوەبەرایەتیی خۆپارێزیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی بڵاوبوونەوەی سکچوون و رشانەوە هۆشداریی دەدات و دەڵێت:
باسک نێت – سلێمانی
پێویستە هاووڵاتییان دووربکەونەوە لە خواردنی سەر عەرەبانە.
داوا دەکه‌ین هاوڵاتیان تانكى ئاوى خواردنه‌وه‌ى ماڵه‌كانیان شه‌ش مانگ جارێك پاکبکنەوە و ده‌بێت به‌رده‌وام سه‌رداپۆشراوبێت.
پێویسته سه‌وزه و میوه به‌باشى بشۆرێته‌وه به مادده‌ى په‌رمه‌نگه‌ناتى پۆتاسیۆم یان به خوێ یان هه‌ر پاكژكه‌ره‌وه‌یه‌كى تر پاشان ئاوێكى زۆرى پێدابكه.
داواشدەکه‌ین خواردنى سه‌ر عه‌ره‌بانه‌و ده‌ست گێره‌كان مه‌خۆن بۆ پاراستنتان له نه‌خۆشى.
پێویستە هاوڵاتیان ته‌نها ئاوى به‌لوعه یان بوتڵكراوى كارگه‌كان به‌كاربهێنن بۆ خواردنه‌وه، بەڵام ئه‌گه‌ر ئاوى بیریان به‌كارهێنا پێویستە به‌باشى بیكۆڵێنن پاشان به‌كاریبهێنن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە