كوردستانهەواڵ

لیژنەیەک لە بەغدادەوە دێتە هەرێم بەمەبەستی هاوتاكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینان

له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌ نووسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و وه‌زاره‌تى دارایی عێراقه‌وه‌ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات به‌مه‌به‌ستى ده‌ستكردن به‌ پرۆسه‌ى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى هاوتاكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینان.

باسک نێت

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ، “هەرچەندە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمى كوردستان پاڵپشت بە بڕیارێكی دادگای فیدراڵی لیستی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی هاوتاكرد و لە مانگی رابردووش لیستەكەی بەهاوتاكراوی رەوانەی بەغدا كردووە، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی نەداوە لەسەر خەرجكردنی مووچەی خانەنشینان بە گوێرەی ئەو لیستەی كە لەلایەن هەرێمەوە رەوانەكراوە”.

به‌پێى زانیارییه‌كان نوێنەرانی كورد لە بەغدا لە هەوڵی جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگان لەبارەی هاوتاكردنی لیستی مووچەی خانەنیشنان. هەر لەو چوارچێوەیەشدا بە فەرمانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق لیژنەیەك پێكهێنراوە بۆ ئەوەی لەگەڵ لیژنەیەكی تایبەت لە وەزارەتی دارایی عێراق دەستبكەن بە رێكارەكانی جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، بەڵام تا ئێستا نازانرێت ئاخۆ وەزارەتی دارایی عێراق چ داواكارییەكی دەبێت لە هەرێم بۆ ئەوەی مووچەی خانەنشینان هاوتای عێراق بكات”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close