عێراقكوردستانهەواڵ

هەڵوێستی فەڕمی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر

باسک نێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکات و بە “سوکایەتی بۆ سەر سەروەریی عێراق” ناوی دەبات، داوا لە بەرپرسان دەکات لێکۆڵینەوە بکەن و بکەرانی ئەو هێرشە “رووبەڕووی بەرپرسیارێتی بکەنەوە.”

ماتیو میڵەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، “بە تووندی سەرکۆنەی هێرشی سەر ژێرخانی وزە لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەین و سەرەخۆشی لە خێزانی کوژراوەکان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.”

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر بە “سووکایەتی بۆ سەر سەروەریی عێراق” ناودەبات و داوا لە بەرپرسان دەکات “لێکۆڵینەوە بکەن و بکەرانی هێرشەکە رووبەڕووی بەرپرسیارێتی بکەنەوە.”

وەزارەتەکە ئاماژە بەوەش دەکات، “بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاڵپشتیکردنی سەروەری، سەقامگیری و ئاسایشی عێراق.”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close