جیهانهەواڵ

ئیسرائیل پێشنیاری ئاگربەست دەکات

باسک نێت

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردووەتەوە، حکومەتی تەلئەڤیڤ پێشنیاری کردووە لە بەرامبەر ئازادکردنی 40 دیل لە کەرتی غەززە لەلایەن حەماسەوە، لانیکەم یەک هەفتە ڕاگرتنی مرۆیی پێکدادانەکان ڕابگەیەندرێت.
بەپێی هەواڵێک کە لە میدیاکانی ئیسرائیلدا بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئیسرائیلی کە ناویان ڕانەگەیەندراوە بڵاوکراوەتەوە، حکومەتی تەلئەڤیڤ پێشنیاری بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێکی نوێی ئاڵوگۆڕی دیل داوە بە قەتەر.


بەپێی هەواڵەکە، ئیسرائیل پێشنیاری کردووە لە بەرامبەر ئازادکردنی 40 دیلی ئیسرائیلییدا لە غەززە، لانیکەم یەک هەفتە ڕاگرتنی مرۆیی پێکدادانەکان ڕابگەیەندرێت، هاوکات لە ئەگەری گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێکی نوێدا، پێشنیار کراوە بەشێک لە دیلە فەڵەستینییەکان لە گرتووخانەکاندا ئازاد بکرێن.


پێشنیارەکە لە کۆبوونەوەی دەیڤید بارینا سەرۆکی ئاژانسی هەواڵگریی ئیسرائیل (Mossad)لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ناوەندی ئەمریکا (CIA). ویلیام (بیل) بێرنس لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا لە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا باس کرا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close