جیهانهەواڵ

ناتانیاهۆی بكوژ ناچار بوو قسە بۆ كورسی بەتاڵ بكات لە نەتەوە یەكگرتووەكان

رەجەب تەیب ئەردۆغان:
ناتانیاهۆی بكوژ ناچار بوو قسە بۆ كورسی بەتاڵ بكات لە نەتەوە یەكگرتووەكان

باسک نێت
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا دەڵێت: نەزمی نێودەوڵەتی درزو كەلێنی تێكەوتووە، ئەو سیستەمەی لە دوای جەنگی جیهانی دووەم لەلایەن براوەكانی جەنگەوە دامەزرا، کاریگەری و متمانەی خۆی لەدەستداوە، رۆژ بە رۆژ کێبڕکێی جیهانی لە توندبونەوەدایە، روبەڕوی ئاڵنگاری جۆراوجۆر دەبینەوە، لە قەیرانی ئاو و کەشوهەوا تا دەگاتە شەڕی بازرگانی.

سەرۆک کۆماری تورکیا لەمیانی بەشداریكردنی لە کۆڕبەندی دیپلۆماسی بۆسفۆر، وتی: بەها جیهانییەكان پشتگوێ خران و نەزمی نێودەوڵەتی بە تەواوی پەكیكەوتووە، ماف و شكۆی مرۆڤ زیانی پێگەیشتووە، هەستەکانی وەک بەزەیی دەمکوت کراوە، قەیرانێکی گەورەی سیستماتیکی هەیە.

راشیگەیاند: ناتانیاهۆی بكوژ ناچاربوو قسە بۆ كورسی بەتاڵەكانی هۆڵی ئەنجومەنی ئاسایش بكات، کاتێک نەفرەتی ستەملێكراون دەتگرێ، بە هێواشی تۆڵەت لێ دەکاتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close