جیهانهەواڵ

فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەسەد دەرچوو

فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەسەد دەرچوو
باسک نێت
تۆفیق عەلی دادوەری لێكۆڵینەوەی حەوتەم لە دیمەشق بۆ ئاژانسی هەوڵەكانی سوریا (سانا):

فەرمانی دەستگیركردنی غیابی بۆ تاوانبار (بەشار ئەسەد) دەرچووە، بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە رووداوەكانی 2011ی دەرعا.

فەرمانی دەستگیركردنە تۆمەتەكانی كوشتنی ئەنقەست و ئەشكەنجە تا ئاستی مردن لەخۆدەگرێت.

بڕیارە دادوەرییەكە دەرگا دەكاتەوە لەسەر گشتگیركردنی یاداشتی دەستگیركردنەكە لەرێگەی ئینتەرپول و، چاودێریكردنی دۆسیەكە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

ئەم رێكارە لەسەر بنەمای داواكارییەك بووە كە لەلایەن كەسوكاری قوربانیانی رووداوەكانی دەرعاوە تۆماركراوە، رووداوگەلێك كە لە 23ی تشرینی دووەمی 2011 روویداوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close