
پێشێلكارییەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاشکرا کران
باسک نێت
تۆڕەكانی چاودێریكردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان :
جیاوازی لە جێبەجێكردنی رێوشوێنەكانی كۆمیسیۆن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆماركراوە، كە بەرپرسیارێتی كۆمیسیۆنە.
لە هەندێك لە بنكەكان هەڵمەتی هەڵبژاردن بەدیكراوە، كە بە پێشیلكاری ئەژمار دەكرێت.
دواكەوتنی كردنەوەی بنكەكانی دەنگدان تۆمار كراوە.
لەكاتی جیاوازدا تێبینی دورخستنەوەی بریكاری لایەنی سیاسی و چاوێرانی ئێمەش تۆمار كراوە.
مۆبایل بەكارهێنراوەو نهێنی پرۆسەی دەنگدان شكێندراوە
چەندین حاڵەتی توندتیژی هەڵبژاردن تۆماركراوە.
گرفتی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر تۆماركراوەو خەڵكێك بێبەشوبن لە دەنگدان.
(124)سكاڵای لەلایەن بریكاری لایەنە سیاسیەكان لە كۆی پرۆسەكە تۆماركراوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




