جیهانعێراقهەواڵ

کۆشکی سپی: پێشتر عێراقمان لە هێرشەکان ئاگادارکردووەتەوە

کۆشکی سپی ڕایگەیاند، هیج پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە خاکی عێراق ئەنجامنەداوە و پێشتر حکومەتی عێراقیان لە هێرشەکان ئاگادارکردووەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، کۆشکی سپیی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێیانوایە کە لە هێرشەکانی شەوی ڕابردویاندا، “بە وردی” ئامانجەکانیان پێکاوە کە بریتیبوون لە سێ بارەگای چەک و تەقەمنیی جیاوازی گروپە چەکدارەکان لە عێراق.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەر لە ئەنجامدانی هێرشەکانیان، حکومەتی عێراقیان ئاگادار کردووەتەوە لە وادەی ئەنجامدانی هێرشەکانیان.
کۆشکی سپی ئەوەشی خستووەتەڕوو: “وەڵامی ئەمریکا دەستیپێکردووە و بەزووییش کۆتایینایەت”، تا ئەوکاتەی گروپە چەکدارەکان دەوەستن لە بەئامانجگرتنی هێزەکانیان لە خاکی عێراق و سوریا.
درەنگانی شەوی ڕابردوو، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە 85 هێرشیان بۆ سەر گروپە چەکدارەکان لە خاکی لە سوریا و عێراق ئەنجامداوە و بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لەو هێرشانەدا 125 موشەک بەکارهێنراون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close