
ترەمپ لە جەنگی دژی ئێران شکستی هێنا ئێستا کار لە سەر تێکشکاندنی ئابووریی ئێران دەکات
باسک نێت
واشنتن پۆستی ئەمریکی:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەفتەی رابردووی بە هەڕەشەی بۆردوومانکردنی عومان دەستپێکرد، وەک نێوەندگیرێک لە نێوان واشنتن و تاران کار دەکات.
رۆژی دواتر، ترەمپ نەخشەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا گەرووی هورمز و کەناراوەکانی عومان، ئیمارات و ئێرانی وەک خاکی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکان نیشان داوە.
جەنگی ئێران شەشەم مانگی تێدەپەڕێنێت، گەیشتووەتە بنبەست، بەهۆی کەمبوونەوەی کۆگاکانی تەقەمەنی و چەکی ئەمریکا، ترەمپ ئێستا بژاردەی سەربازیی پشتگوێ خستووە و سەرنجی خستووەتە سەر تێکشکاندنی ئابووریی ئێران.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




