
دانە غاز:باسک نێت
لەشەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا(72) ملیۆن دۆلار قازانجمان كردووە
“داهات كەمیكردووە بەڵام قازانج زیادیكردووە”
قەبارەی بەرهەمهێنان و قازانج لە (3٪) بەرزبووەتەوە
” گەیشتووەتە (37.600)بەرمیل”
باسک نێت
راپۆرتی شەش مانگی یەكەمی دارایی ساڵی (2024)ی كۆمپانیای دانە غاز:
داهاتی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی کۆمپانیاکە (190)ملیۆن دۆلار بووە.
(72)ملیۆن دۆلاری پوختەی قازانجە.
قەبارەی بەرهەمهێنان بەڕێژەی(3٪) بەرزبووەتەوە بۆ(37)هەزار و(600)بەرمیل.
تەنها لە چارەكی دووەمی ئەمساڵدا, لە مانگەكانی (4و5و6) كۆمپانیاكە بڕی (34) ملیۆن دۆلار قازانجی كردووە, ئەوەش وایكردووە قازانجی كۆمپانیاكەی زیادبكات.
بەراورد بە چارەکی دووەمی ساڵی رابردوو قازانج بەڕێژەی (3٪) بەرزبووەتەوە.
کۆی داهاتی کۆمپانیاكە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ (190) ملیۆن دۆلار بووە، لەکاتێکدا لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2023) کۆی داهاتەکانی (222) ملیۆن دۆلار بووە.