
پارێزگاری بانکی ناوەندی (عەلی عەلاق) هەموو ئەو هەواڵانەى ڕەتکردەوە کە لە هەرێمەوە باس لەوە دەکەن بەغدا پارەى نەختینەیی نییە بۆ مووچە و ڕایگەیاند: بەهیچ شێوەیەک کێشەی پارەی نەختینەمان نیە.
وتیشی: وەزارەتی دارایی مانگانە ٤٣ ترلیۆن دیناری لەبەردەستە کە دەوران دەکات ئەم پارە.
ئەم قسانەى پارێزگاری بانکی ناوەندی دوای ئەوە دێت چەند میدیایەکی هەرێمی کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوو رایانگەیاند، مووچەی مانگی 7ى فرمانبەرانی هەرێم بۆیە دواکەوتووە، چونكە عێراق پارەی نەختینەیی نییە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە