جیهانهەواڵ

حکومەتی ئێران: گەرووی هورمز دادەخەین

لەنوێترین کاردانەوەکانیدا لە بەرامبەر سزاکانی ئەوروپا و ئەمریکا، حکومەتی ئێران هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمز دەکات.

باسک نێت

یەعقووب ڕەزازادە، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران دەڵێت: گەرووی هورمز دادەخەین و ناهێڵین کەشتییەکان پێیدا تێپەڕ بن.

دەشڵێت: ئەمە کاتێک روودەدات ئەگەر ئێران لە فرۆشتنی نەوت بێبەش بکرێت و ئەو کەرتە بەئامانج بگیرێت.

ئەمە بۆ دووەمین جارە ئێران هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمز دەکات لە دوای شەڕی ئێران و ئیسرائیل کە لە مانگی وحوزەیرانی ئەمساڵدا 14 ڕۆژی خایاند.

گەرووی “هورمز” یەکێکە لە ستراتیژترین گەرووە ئاوییەکانی جیهان، بەگرنگترین رێگای گواستنەوەی دەریایی نەوت لەجیهاندا دادەنرێت. هەڵکەوتەی جوگرافی گەرووەکە دەكەوێتە باشوری كەنداو، ئاوی كەنداوی عوممان و دەریای عەرەب جیا دەكاتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close