
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو ڕایگەیاند کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ شکستھێناوە لە پێکھێنانی ھاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتیی بۆ کردنەوەی گەرووی ھورمز.
کەناڵی “i24NEWS” بڵاوی کردەوە کە بنیامین ناتانیاھو لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی بچووککراوەی ئیسرائیل (کابینێت) ئاماژەی بەوەداوە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ شکستھێناوە لە پێکھێنانی ھاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتیی بۆ کردنەوەی گەرووی ھورمز، ئەمەش ئەوە نیشان دەدات کە ئەستەمە ھاوپەیمانییەکی دیکەی نێودەوڵەتیی تایبەت بە داماڵێنی چەکی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە، پێکبھێندرێت.
بەپێی کەناڵەکە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل باسی لەوەش کردووە، دۆناڵد ترەمپ درک بەوە دەکات کە حەماس چەکەکانی ڕادەست ناکات و گوتوویەتی: “بیرۆکەی دامەزراندنی ھاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتیی بۆ داماڵینی چەکی بزووتنەوەی حەماس لە واقیعەوە درووە و ئەمەش مانای ئەوەیە دەبێت ئیسرائیل خۆی ئەو کارە بکات
باسک نێت



