جیهانهەواڵ

پاکستان سیستەمی بەرگری هیندستانی لەناوبرد

فڕۆکە چینییەکان، سوپای هیندستانیان بەزاند و سیستەمی S400 ی بەرگری ئاسمانییان لەناوبرد.

باسک نێت

پاکستان بەفەرمی ڕایگەیاند شەوس ڕابردوو نوێترین سیستەمی بەرگری ئاسمانی هیندستانی لەناوبردووە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە مووشەکەکانی فڕۆکەی چینی?? JF-17 Thunder ی هێزی ئاسمانی پاکستان سیستەمی بەرگری ئاسمانی S-400 ی هیندستانیان لە ئادەمپور لەناوبردووە.

ئەوەشیانخستوەتەڕوو، بەهای سیستەمی بەرگری ئاسمانی S400 نزیکەی یەک ملیار و نیو دۆلارە.

ئاژانسی هەواڵی شینواش بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی پاکستانی JF-17 Thunder سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی S-400ی هیندستانی لە ویلایەتی پەنجاب لە هیندستان تێکشکاندووە، ئەمەش بە پشتبەستن بە سوپای هیندستان.

تا ئێستا لایەنی هیندستان هیچ لێدوان و ڕاگەیەندراوێكی لەسەر ئەو ڕاپۆرتە بڵاونەکردووەتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close