جیهانعێراقهەواڵ

بەبڕیاری سودانی فەوجێكی سەربازی عێراق لە پاكستان دەكێشێتەوە

سودانی فەوجێك سەرباز لە پاكستان دەكێشێتەوە
باسک نێت
بە فەرمانی سودانی، فەوجێك ئەفسەرو پلەداری عێراق لە پاكستان دەكشێنەوە.
وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاشكرایكرد، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، فەوجێكی سەربازی عێراقی لە پاكستان بكێشتەوە.

فەوجەكە لە (500) كەس لە ئەفسەرو پلەدار پێهاتووە كە سەربە فەوجی 2ی لیوای 66ی فیرقەی دووی هێزی تایبەتە، بەمەبەستی مەشق و راهێنان رەوانەی پاكستان كراون، لەچوارچێوەی رێككەوتنی راهێنانی پێشوەختە.

بڕیاری سودانی بۆ كشانەوەی ئەو سەربازانە هاوكاتە لەگەڵ تێكچوونی دۆخی ئەمنیی نێوان هیندو پاكستان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close