عێراقكوردستانهەواڵ

سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیار لەسەر نوێكردنەوەی تەواوی گرێبەستی فەرمانبەرانی دەزگای مین دا

ئەمڕۆ پێنجشەم 21ـی كانوونی یەكەم، بەپێی نووسراوێكی ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، سەرجەم گرێبەستەكانی دەزگای گشتیی كاروباری مین بۆ ساڵی 2024 نوێ كرایەوە.

ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رەزامەندیی دا لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەو فەرمانبەرانەی كە بەشێوەیەكی گرێبەست لە دەزگای مین كار دەكەن بۆ ساڵی 2024، بەپێی ئەو نووسراوە كە واژووی ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەرە، بڕیار درا لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە كە ژمارەیان 761 فەرمانبەرە.

ئەو نوێكردنەوەیە فەرمانبەرانی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی دەزگای مین لە هەولێر، سلێمانی، دهۆك و ئیدارەی گەرمیان، بەشێوەی گرێبەست كار دەكەن دەگرێتەوە.

پێشتر نوێكردنەوەی گرێبەستی فەرمانبەران دەكەوتە ساڵی نوێ‌، بەڵام ئەمساڵ پێش ساڵی نوێ‌، نوێكردنەوەی گرێبەستی فەرمانبەران دەستی پێ‌ كردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close