عێراقكوردستانهەواڵ

لەبارەی شەڕەتەقەکەی دوێنێ شەوی سلێمانی ئاسایشی هەرێم روونکردنەوە دەدات

شەوی رابردوو لە نزیک کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی دەنگی دەستڕێژ و تەقەکردنێکی زۆر بیسترا و ئەوەش دانیشتووانی ئەو ناوچەیەی تووشی دڵەڕاوکێ کرد، لەو بارەیەوە ئاسایشی هەرێم راستی رووداوەکەی ئاشکرا کرد.

سەلام عەبدولخالق وتەبێژی دەستگای ئاسایشی هەرێم راگەیاند، ئەو دەنگی تەقەکردنەی شەوی رابردوو لە نزیک زانکۆی سلێمانی بیستراوە، لەنێوان دوو کەسدا شەڕەتەقە روویداوە

باسی لەوەشکرد، شەڕەکە لەسەر کێشەی پارە بووە و لە رووداوەکەدا هیچ گیانلەدەستدان و بریندارێک نییە.

ئەوەشی خستە ڕوو، بەهۆی رووداوەکەوە لە ئێستادا یەکێک لە تۆمەتبارەکان دەستگیرکراوە.

شەوی رابردوو، دەنگی دەستڕێژ و تەقەکردنێکی زۆر لە گەڕەکەکانی نزیک لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی بیسترا و بووە هۆی ئەوەی ترس لە دانیشتووانی ئەو ناوچەیە بنیشێت و باسیان لەوەدەکرد، دەنگی ئاڕ بی جیش لە رووداوەکەدا بیستراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close