جیهانعێراقهەواڵ

عێراق ملیۆنان لیتر نەوتی سپی گەیاندە غەززە

باسک نێت

🔷عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ میسر لە ڕیگای کەشتییەکی عێراقییەوە 10 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەرەو غەززە بەڕێکرد.

🔶لیوا یەحیا ڕەسووڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاند، بە ڕێنمایی سەرۆک وەزیران، محەمەد شیاع سوودانی، كەشتییەكی عێراقی كە ١٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی هەڵگرتووە بەرەو كەناراوەكانی سینا بەڕێكەوت، ئەم بڕە سووتەمەنییە هاوكارییە بۆ گەلەكەمانە لە كەرتی غەززە.

🔶ڕێكارەكان و هەماهەنگییەكان لە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی میسر تەواوكراون، حكومەتی عێراق بەردەوام بووە لە پشتیوانیكردنی گەلی فەلەستین لە غەززە، ئەم كارە بەهاوكاری ڕێكخراوی مانگی سوور و دەزگای هەواڵگری عێراق، وەزارەتی بازرگانی و هێزەكانی حەشدی شەعبی ئەنجامدراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close