
پەیامێکی توند لە ئێرانەوە بۆ ئەمریکا لە بارەی گەمارۆی بەندەرەکانی
باسک نێت
ئیبراهیم زولفەقاری وتەبێژی بڕیارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا:
وەک پێشتر رامانگەیاندبوو، جگە لە کەشتییەکانی دوژمن، هەموو کەشیتییەکانی دیکە بە پابەندبوون بە رێکارە راگەیەندراوەکانی ئێران دەتوانن لە گەرووی هورمزەوە بپەڕنەوە
ئەگەر ئاسایشی بەندەرەکانمان پارێزراو نەبێت، هیچ بەندەرێک لە کەنداو و دەریای عومان پارێزراو نابێت
ئەوە لە کاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند ئابڵووقەی سەر ئەو کەشتییانە دەدەین کە هاتووچۆی بەندەرەکانی ئێران دەکەن
وتیشی ئابڵووقەکە لەئەمرۆوە 13ی نیسان لە 10:00ی بەیانی بە کاتی رۆژهەڵاتی ئەمریکا دەستپێدەکات. کاتژمێر 5:00ی ئێوارە بە کاتی هەولێر.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




