ئابووریڕاپۆرتعێراقكوردستانهەواڵ

بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستی پێ کردەوە

بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستی پێ کردەوە

باسک نێت

کۆمپانیای دانەغاز:

لە ئەمڕۆوە کارەکانی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان دەست پێ کردەوە

ڕێکارەکان بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی بەرهەمهێنان دەستیان پێ کردووەتەوە و لەم پڕۆسەیەشدا هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ لایەنە حکومییەکان کراوە؛ پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیانیش وەک کاری هەرە لەپێشینەیان دەمێنێتەوە.

لەگەڵ دەستپێکی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، کۆمپانیای دانەغاز بەرهەمهێنانی غازی لە کێڵگەی کۆرمۆر ڕاگرت کە دەکەوێتە سنووری قەزای چەمچەماڵ؛ بەوەش گرفت بۆ کارەبای نیشتمانی و دابینکردنی بڕی پێویستی غازی ماڵان دروست بوو، کە وای کرد نرخەکەی لە بازاڕدا بۆ سێ تا چوار بەرامبەر بەرز ببێتەوە.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close