عێراقهەواڵ

ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کرایەوە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق:
ئاسمانی عێراق لە ناوچەی باشور بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کرایەوە
باسک نێت
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئەمڕۆ سێشەممە، کردنەوەی ئاسمانی عێراق لە ناوچەی باشور بەڕووی هاتوچۆی ئاسمانیدا راگەیاند.

مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: لەبەر رۆشنایی هەڵسەنگاندنی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و رەزامەندیی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، ئاسمانی عێراق بەڕووی هاتوچۆی فڕۆکەکان بۆ ناوچەی باشور کراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کارەکان بەردەوامن بۆ هەڵسەنگاندنی ئاسمانی بەگشتی بەمەبەستی کردنەوەی بەڕووی هاتوچۆی فڕۆکەکاندا لە سەرتاسەری عێراقدا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close