بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیعێراقكوردستانهەواڵ

بزووتنەوەی ئیسلامی و یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە

باسک نێت – هەولێر

ئەمڕۆ شەممە (٣٠-١٢-٢٠٢٣) لە مەکتەبی سیاسی بەڕێز د.عبداللە وەرتی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی پێشوازیان کرد لە شاندێکی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی د.شاخەوان خالد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و یاوەری ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی.


لەدیدارەکەدا شاندی میوان باسیان لەدواین کۆنگرەی یەکێتی نەتەوەیی و دواگۆڕانکاریەکانیان و ڕێکخستنی نوێی حزبەکەیان و بڕیارو ڕاسپاردەکان کرد.
شاندی بزووتنەوەی ئیسلامی وێڕای بەخێرهاتن خۆشحاڵی بزووتنەوەی ئیسلامیان بۆ سەرکەوتنی کۆنگرەکەیان دووپاتکردەوە.


لەتەوەرەیەکی تری کۆبوونەوەکە هەردوولا هاوڕابوون لە چارەسەرکردنی کێشەی بودجەو مووچەی فەرمانبەران لەنێوان هەولێرو بەغداو پاراستنی مافە دەستووریەکانی هەرێم و تیشکیان خستەسەر ئەو ستەمەی کە دژ بەخەڵکی غەزە لەلایەن ڕژێمی زایۆنی بەبەر چاوی هەموو ووڵاتانی جیهان و پاڵپشتی ووڵاتە زلهێزەکان دەکرێت و پشتیوانی و هاوسۆزیان بۆ خەڵکی غەزە دووپات کردەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close