باسک نێت
🔸 لە ناوچەی شوعلە، ناوەڕاستی شاری ناسرییەی پارێزگای زیقار؛ شەڕ لەنێوان ژمارەیەک پۆلیسی خۆجێی شارەکە و هاووڵاتییەک دروستبوو. هاووڵاتییەکە لەو کاتەوەی پۆلیس هەوڵیدەدا دەستگیری بکات، گەزی لە پەنجەی پۆلیسێک دا و پەنجەکەی لێ کردەوە.
🔹سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە، ئەو هاووڵاتییە ئێستا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و لێپێچینیەوە یاسایی لەگەڵدا دەکرێت.
🔸لەبارەی بارودۆخی تەندروستی ئەو پۆلیسیەوە پەنجەی بڕاوە، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، پۆلیسەکە گەیەندراوەتە نزیکترین بنکەی تەندروستی لە شاریی ناسرییە بۆ ئەوەی چارەسەریی پزیشکیی پێویست وەربگرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە