ئیداره‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی رابردوو هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مریكا دابه‌زینی به‌خۆوه بینیوه.
باسک نێت
خشته‌ی ئیداره‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا ده‌ریده‌خات، تێكڕای هاورده‌ی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا له هه‌فته‌ی رابردوودا له هه‌شت وڵاتی سه‌ره‌كییه‌وه گه‌یشتوه‌ته (5 ملیۆن و 409 هه‌زار) به‌رمیلی رۆژانه.
به‌به‌راورد به هه‌فته‌ی پێش خۆی كه تێكڕای هاورده‌ی نه‌وت رۆژانه گه‌یشتوه‌ته (5 ملیۆن و 909 هه‌زار) به‌رمیل، هه‌فته‌ی رابردوو ئاستی هاورده‌ی نه‌وتی ئه‌مریكا بڕی (500 هه‌زار) به‌رمیلی رۆژانه كه‌میكردووه،
ئیداره‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مریكا هه‌فته‌ی رابردوو گه‌یشتوه‌ته (192 هه‌زار) به‌رمیل و رۆژانه (47 هه‌زار) به‌رمیل كه‌میكردووه، ئه‌مه به به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشتر كه تێكڕای هه‌نارده رۆژانه (239 هه‌زار) به‌رمیل بووه.