
عێراق داشکان بۆ نەوتەکەی دەکات
بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامەیەی كە رۆیتەرز دەڵێت بینیوویەتی، كۆمپانیای سۆمۆ بانگهێشتی كڕیارانی كردووە ( ئەوانە پێشتر گرێبەستی لەگەڵ كردوون) بۆ دیاریكردنی بڕی گرێبەستی نەوتی خاوی بەسرە مامناوەند یان خاوی بەسرە لەسەر بنەمای باركردنی لەسەر پشتی كەشتیەكە لە بەندەری بەسرە یان جێگای لادانە تاكەكەسییەكان لە عیراق و دامەزراوە پەیوەندیدارەكان.
كۆمپانیای سۆمۆ داشكاندنی لە نێوان 25 بۆ 27 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك بۆ نەوتی خاوی بەسرە كردووە بە پشتبەستن بە شوێنی باركردن. هەروەها داشكاندنی بۆ هەر بەرمیلێك بۆ نەوتی خاوی بەسرە لە نێوان 27 دۆلار و 80 بۆ 29 دۆلار و 80 سەنت كردووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




