![](https://www.basknet.net/wp-content/uploads/2024/02/inbound2444262880683664083-780x405.jpg)
میدیاکانى ئێران بڵاویانکردەوە، عەلى باقرى وەزیری دەرەوەی ئێران بەوەکالەت، بەمەبەستى کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى عێراق گەیشتە بهغدا.
پێشتر نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران رایگەیاندبوو: عەلی باقری رۆژى پێنجشەممە سەردانی بەغدا دەکات و رۆژی هەینیش دەگاتە هەرێم و ئامانجى سەردانەکەشى بۆ هەرێم ئاشکرا کرد.
دەباغ وتیشی: لەگەڵ هەریەک لە مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە، وا بریاریشە لە سلێمانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆببێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئامانجی سەردانەکە، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانە، هەروەها بەدواداچوون بۆ ئەو رێککەوتنانە دەکات کە لە میانی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ تاران ئەنجام دراون لە بوارەکانی سیاسی و ئابوری فەرهەنگی و ئەمنییەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە