كوردستانهەواڵ

ئەگەر پارەکەی بەغدا بگاتە دەستمان، پێش جەژنی ڕەمەزان مووچە دابەش دەکەین

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر پارەکەی بەغدا بگاتە دەستمان، پێش جەژنی ڕەمەزان مووچە دابەش دەکەین.

باسک نێت

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین کە بەر لە جەژن مووچەی تەواوی فەرمانبەران دابەش بکەین.

وتیشی، “ئەگەر تەمویلەکە بگاتە دەستمان، پێش جەژن مووچە دابەش دەکەین”.

ئاشكراشی كرد، لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ هەنگاوی باشمان بڕیوە و لەسەر زۆربەی ئەو کێشە تەکنیکییانەی مووچە، کە هەبوون چارەسەر دۆزراوەتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close