جیهانكوردستانهەواڵ

یەکێتى ئەوروپا داوایەک ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان دەکات

باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق داوا لە دەسەڵاتدارانى هەرێم دەکات ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بکەن.

ڤایڵ ڤارجۆلا، باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان جەختینکردووەتەوە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێم و پاراستنی مافی مرۆڤ و ئازادییەکان.

لەبارەى ئاڵۆزییەکانى عێراقیش ڤایڵ ڤارجۆلا ئاماژەى بەوە کردوە، پابەندبوون بە دەستور تاکە رێگای دەرچوونی عێراقە لەبنبەستی سیاسی.

لە چەند رۆژی رابردووشدا باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، پێویستە عێراقییەکان بە زوویی چارەسەری کێشەکان بکەن و حکومەتێکى کارا پێکبهێنن کە خواستى گەلانى عێراق بەدی بێنێت.

سەبارەت بە هەرێمیشەوە ناوبراو باسى لەوە کرد، گرنگە لایەنەکانی هەرێم بگەنە رێککەوتنێک بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close